Erbil 30°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:25

تۆم کروز ژیان له‌ " له‌نده‌ن" راده‌گرێت

ته‌واوی جوڵه‌ی هاتوچو راگیرا
کوردستان TV
100%


بۆ وێنه‌گرتنی زنجیره‌ فیلمی  ( میشن ئیمپۆسیبڵ )  هونه‌رمه‌ندی ناسراوی هۆڵیود " تۆم كروز " بۆ چه‌ند ساتێك ژیان له‌ شارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا راده‌گرێت .

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌مرۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كاتێك ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌سه‌ر بانیژه‌ی  پردێكی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ ناوه‌راستی له‌نده‌ن راده‌كات ، ته‌واوی جوڵه‌ی هاتوچو له‌ ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی راگیراوه‌ .

میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویان كردۆته‌وه‌ به‌ هۆی گرته‌یه‌كی فیلمی تۆم كروز  له‌سه‌ر پردی بلاكفریارز به‌رپرسانی هاتوچوی له‌نده‌ن بۆ چه‌ند خوله‌كێك هاتوچوی ئۆتۆمبێل و پاس شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانیان  راكرتووه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌ كروز له‌ ئێستادا  ته‌مه‌نی 55 ساڵه‌ و له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا جوله‌ی پاڵه‌وانانه‌ و مه‌ترسیدار ئه‌نجامده‌دات .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.