سەرچاوەیەك لە هێزەكانی سوپای عێراقی رایگەیاند كە توركیا كاروانێكی كەل و پەلی سەربازی لەنێوانیاندا زریپۆش هەن رەوانەی سنووری نێوان توركیا و سوریا كرد بەتایبەتی بۆ ناوچەی هاتای .
رەجەب تەیب ئۆردوگان سەرۆكی توركیا دوێنێ رایگەیاند كە سوپای توركیا دەتوانێت لە ماوەی یەك هەفتەدا ئۆپراسیۆنێك بۆ ناوچەكانی منبەج و عەفرین لە باكووری رۆژئاوای سوریا رەوانە بكات كە هێزەكانی پاراستنی گەلی سوریا لەو ناوچانەن . بەپێی گوتەی ئۆردوگان ئەمریكا هاوكاری گەورەی سەربازی بە بری نزیكەی 5 هەزار كاروان و نزیكەی 2 هەزار فرۆكەی پڕ چەكی رەوانەی سوریا كردووە و یارمەتی هێزەكانی پەیەدەی داوە .
ئەنقەرەش بۆ چەندین جار ئیدانەی واشنتنی كردووە بەوەی پشتگیری سەربازی هێزەكانی پەیەدە دەكات ، كە توركیا بە رێكخراوێكی تیرۆریستی ناوی دەبات بەوەی پەیوەندی بە هێزەكانی پەكەكەوە هەیە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.