Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:45

عه‌بادی و مالکی به‌دوو لیستی جیا به‌شداری له‌ هەڵبژاردن ده‌که‌ن

حزبی‌ ده‌عوه‌ی‌ ئیسلامیی‌ عێراق به‌ دوو لیست به‌شدارده‌بن
کوردستان TV
#10
100%

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و نووری مالیكی جێگری سەركۆماری عێراق، كە هەردووكیان سەر بە حزبی دەعوەن، بە دوو لیستی جیاواز دێنە نێو كێبەركێكانی هەڵبژاردنەوە.


دوای دروستبوونی كێشەیەك لە نێوان حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و نووری مالیكی جێگری سەركۆماری عێراق، كە هەردووكیان سەر بە حزبی دەعوەن بە ئامادە نەبوونیان بۆ بەشداریكردن لە لیستێكی هەڵبژاردن، سەرانی حزبی دەعوەی ئیسلامی بڕیاریان دا بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە پاشەكشە بكەن لە هەڵبژاردنەكان، بەڵكو بە دوو لیستی جیاواز دێنە نێو كێبەركێكانی هەڵبژاردنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە عەلی عەلاق سەركردەیەكی حزبی دەعوە رایگەیاند لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەركردایەتی حزبەكەدا بە فەرمی بڕیار درا كە حزبەكە راستەوخۆ بەشداری هەڵبژاردن نەكات، بەڵكو بە دوو لیستی جیاواز دێتە نێو كێبەركێكانی هەڵبژاردنەوە.

عەلاق گوتی حزبی دەعوە بە دوو لیستی جیا، بە ناوەكانی لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نووری مالیكی سەرۆكی حزبەكە، لەگەڵ لیستی "سەركەوتن و چاكسازی" بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دەچنە نێو كێبەركێكانەوە و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقیشی لێ ئاگەدار كراوەتەوە.

هەروەها لایەنە شیعییەكانی نێو حەشدی شەعبیش لیستێكیان بەناوی (فەتح) پێكهێناوە كە تێیدا بەدرییەكان و بەشێك لە كەسایەتییەكانی نێو رەوتی حیكمەو رەوتی سەدری تێدایە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.