Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:02

له‌ ئوسترالیا دوو پاڵه‌وانێتی تێنس کۆتایی هات

نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك مسۆگه‌ركرد.
کوردستان TV
100%


كچه‌ یاریزانی به‌لجیكی ئیلیسا مێرتێنز نازناوی پاڵه‌وانێتی هۆبارتی ئوستڕالی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا.

له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، مێرتێنز به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك و به‌ئه‌نجامی شه‌ش یه‌ك، چوار شه‌ش، شه‌ش سێ له‌ میهایلا بۆزارنیسكۆی ڕۆمانی برده‌وه، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش مێرتێنزی ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك مسۆگه‌ركرد.

 جێگای باسه‌ یاریه‌كه‌ به‌هۆی باران بارینه‌وه‌ چه‌ند جارێك به‌ناچاری وه‌ستێنرا، هه‌ر له‌ ئوستڕالیاو له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی دیكه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی، یاریزانی ڕوسی دانیێل میدڤیدیڤ نازناوی پاڵه‌وانێتی سیدنی له‌ ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا.

 له‌ یاری كۆتاییدا، میدڤیدیڤ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ئه‌لێكس دی مینۆی یاریزانی لاوی ئوستڕالی برده‌وه‌و نازناوه‌كه‌ی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش یه‌ك شه‌ش، شه‌ش چوار، حه‌وت پێنج بوو.

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.