Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 00:41

بیسته‌هه‌مین سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ر یه‌کی به‌ده‌ست هێنا

بارسه‌لۆنا به‌م شكسته‌ی له‌خانه‌ی نۆیه‌م مایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا یانه‌ی پاناسیناكۆس بیسته‌هه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر یه‌كی به‌ده‌ست هێنا كاتێ له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌یانه‌ی بارسه‌لۆنای ئیسپانی برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی 84 خاڵ به‌رامبه‌ر 75 خاڵ .

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ماوه‌ی یه‌كه‌م توانی به‌جیاوازی دوو خاڵ له‌پێش تیپی میواندار بێت، به‌ڵام له‌ماوه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می یاریه‌كه‌ پاناسیناكۆس به‌هێزه‌وه‌ رووبه‌رووی بارسه‌لۆنا بویه‌وه‌و یاریه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتا هێنا.

 به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ پاناسیناكۆس توانی بیسته‌هه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر یه‌ك به‌ده‌ست بێنێت و به‌بیستو نۆ خاڵ له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت، له‌به‌رامبه‌ردا بارسه‌لۆنا به‌م شكسته‌ی له‌خانه‌ی نۆیه‌م مایه‌وه‌ به‌بیستو سێ خاڵ .

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.