Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 01:21

دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ک به‌ده‌ستهێنا

به‌ جیاوازی نۆ خاڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی هیوتسن ڕۆكێتس به‌ سه‌دوبیستویه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دودوانزه‌ خاڵ له‌ تیپی پۆرتلاند ترایه‌ل پلێزه‌رزی میوانی برده‌وه.

 له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی هیوستن ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكردو له‌پێش میوانه‌كه‌یان بوون، تا له‌ كۆتاییدا، به‌ جیاوازی نۆ خاڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.

 له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزان كریس پاول سیی و حه‌وت خاڵی بۆ هیوستن تۆماركرد، ئیریك گۆردۆنی هاوكاره‌كه‌شی سیی خاڵی دیكه‌ی بۆ هه‌مان تیپ به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان دیمیان لیلارد دوای دابڕانی له‌ یاریگاكان به‌هۆی پێكان، جارێكی دیكه‌ گه‌رایه‌وه‌ ڕیزی پۆرتلاندو بیستونۆ خاڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.

 به‌م ئه‌نجامه‌ش هیوستن ڕۆكێتس دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك و سێیه‌م سه‌ركه‌وتنیشی له‌ دوایین پێنج یاری خۆی له‌ خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێنا .

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.