Erbil 6°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 01:01

هێزێکی سه‌ربازی به‌ره‌و خورماتوو جوڵه‌ی پێ ده‌کرێت

بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر دوزخورماتوو ڕادەستی میلیشیا شییعه‌كان كرا
کوردستان TV
#7
100%


هێزێك به‌ناوی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ڕه‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو ده‌كرێت و ئه‌و هێزه‌ش ده‌ڵێن: ئامانجی ره‌وانه‌كردنمان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخی شارۆچكه‌یه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان حكومه‌تی عێراقی بڕیاریداوه‌ به‌وه‌ی هێزی پۆلیسی فیدڕاڵی كه‌به‌هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ناسراون ڕه‌وانه‌ی دوزخورماتوو بكرێت و له‌ئێستادا جوڵه‌ به‌وهێزه‌ كراوه‌ .

حكومه‌تی عێراقی ئه‌ركی ئارامكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه‌ی به‌و هێزه‌ سپاردوه‌وه‌ له‌چه‌ندرۆژی داهاتووش ته‌واوی بازگه‌كان و دۆسیه‌ ئه‌منی و گرنگه‌كان ڕاده‌ستیان ده‌كرێت.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارۆچكه‌ی دوزخورماتوویاندا دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه‌ سووتاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.