باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند ، هانی گفتوگۆ لە نێوان بەغدا و هەولێر دەدەین و هەروەها هانی بەغدا دەدەین بۆ پێدانی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
دۆگلاس سیلیمان ، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا رایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لەسەر بوونی کوردستان لە عێراقێکی یەکگرتوو دەکاتەوەو لە داهاتوودا دیدارمان لەگەڵ سیاسەتوانانی عێراق دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق باسی هەوڵەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا و گوتی: کار بۆ هاندانی گفتوگۆ و دانوستاندن لە نێوان بەغدا و هەولێر دەکەین ، ویلایەتە یەکگرتووەکان هانی بەغدا دەدات بۆ پێدانی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەی دەروازە سنوورییەکان و هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان".
سیلیمان گوتیشی "وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ فشارخستنه سه‌ر عێراق به‌كارده‌هێنێت، به‌مه‌به‌ستی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان".
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جه‌ختی كرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی له درزی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان نیگه‌رانه، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌مه گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا په‌ك ده‌خات، گوتیشی "ئێمه گومانمان نییه كه نیازێك له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی كه‌ركووكیش له‌ئارادایه و چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌ییش له‌مباره‌یه‌وه نراون.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكاش له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سیلیمان گوتی: پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا و به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق ئه‌نجامبدرێن، روونیشیكرده‌وه دیموكراتخوازه‌كان رووبه‌ڕووی كۆسپ و له‌مپه‌ر ده‌بنه‌وه، بۆیه پێویسته له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا پشتگیری‌یان لێ بكرێت".
هه‌رچه‌نده پێشتریش چه‌ندین جار حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیاندا كردۆته‌وه، به‌ڵام بۆچوونێكی به‌هێز بۆ دواخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له شه‌قامی عێراقی ده‌خولێته‌وه، كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و فاكته‌رانه‌ی رێگه به‌و هه‌ڵبژاردنانه نادات ئه‌وه‌یه، كه هێشتا زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆ نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه په‌ك ده‌خات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.