Erbil 25°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:30

فستقی سووری ترشکراو قەدەغە دەکرێت

قایمقامییەتی سلێمانی لەبارەی فستقی سورەوە هۆشداری دەدات
کوردستان TV
#7
100%


قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری دایە هاووڵاتیان لەبارەی خواردنی بستەی سورەوە و ڕایگەیاند، لە هەر شوێنێک بفرۆشرێت دەستی بەسەردا دەگرن.

قایمقامیەتی شاری سلێمانی ئاشكرای دەكات ئەو جۆرە فستقەی كە ڕەنگ و تامی دەگۆڕێت لەلایەن فڕنەكانەوە و بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت، بەپێی ڕێنوێنییەكانی تەندروستی ئەو جۆرە گونجاو نییە بۆ مرۆڤ و بە تایبەتی بۆ منداڵان زیانی هەیە.

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێكی قایمقامیەتی‌ سلێمانی‌ هاتووە، لیژنە هاوبەشەكان دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر بستەی ڕەنگكراودا (فستقی ڕەنگكراو) گرتووە كە بەپێی ڕێنوێنییە تەندروستییەكان خواردنی ئەو جۆرە گونجاو نییە و زیانی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتییان بەگشتی و بەتایبەت منداڵ هەیە.

لە بەشێكی ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، قایمقامیەت خاوەن فڕن و دووكاندارەكان ئاگەدار دەكاتەوە كە ئەگەر بستەی‌ سوور ئامادە بكەن یان بیفرۆشن رووبەڕووی‌ لێپرسینەوەی‌ یاسایی‌ دەبنەوە.

قایمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای دەكات بستەی‌ سوور بە  پێكهاتەی ئەو رەنگە خۆراكییە بۆ خواردەمەنییە ساردەكان دروست كراوە، بەڵام برژاندنی لەگەڵ بستەكەدا بەها خۆراكییەكەی لە دەست دەدات و دەبێتە مادەیەكی زیانبەخش كە جێی مەترسییە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.

بستەی سوور یان فستقی ترشكراو لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەرهەم دێت و ئەو فستقەی لە بازاڕە، لەگەڵ ڕەنگ و لیمۆندزی تێكەڵ دەكرێت و لە بازاڕەكان دەفرۆشرێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.