Erbil 25°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:28

نزیکەی سێ‌ هەزار و 700 کەس لەسەر خۆپـێشاندانەکانی ئێران گیراون

ڕۆژی 28ی 12 ساڵی ڕابردوو، خۆپێشاندان لە ئێران به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
#11
100%


پەرلەمانتارێكی ئێران ڕایگەیاند، نزیكەی سێ‌ هەزار و 700 كەس لەسەر خۆپـێشاندانەكانی ئێران لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا گیراون.

ماڵپەڕی "خانەی میللەت" زمانحاڵی پەرلەمانی ئێران لەزاری مەحموود سادقی ئەندام پەرلەمانەوە بڵاوی کردووەتەوە، هەرچەند بەهۆی ڕووماڵ نەکردنی بێڵانەنانەی ڕووداوەکانی ئێران، هەتا ئێستا ئامارێکی ڕاست لە ژمارەی دەستگیرکراوەکان لەبەردەست نییە، بەڵام باس لەوە دەکرێت نزیکەی 3700 کەس لە سەرتاسەری ئێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

سادقی رای گەیاندووە، بەهۆی ئەوەی دەزگە تەناهییەكانی وڵاتەكەی خۆپـێشاندەرانیان گرتووە، نەتوانراوە ژمارە تەواوەكە بزانرێت. پـێشتر سەرانی ئێران گوتبوویان تەنیا لە تارانی پایتەخت هێزە تەناهییەكان سەتان كەسیان گرتووە.

بە گوتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە، نزیکەی 70 کەس لەو گیراوانە خوێندکارن، هاوکات سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە کە زیاتر لە 200 کەس لە دەستگیر کراوەکان، کوردن.

هاوكات عەبدول ڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، نزیكەی 42 هەزار كەس بەشداریـیان لە خۆپـێشاندانەكانی دژی حكوومەت كردبوو، بەم لێدوانەی ئەمڕۆی سادقی واتە نزیكەی 10% ی خۆپـیشاندەران گیروان.

ڕۆژی 28ی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، خۆپێشاندان لە ئێران دەستی پێ كرد و چەندان شاری رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە، خۆپێشاندەران دروشمیان دژی حكوومەتی ئێران و بێكاری و بێدادی دەگوتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.