وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق جۆره برنجێكی خراپ بۆ پارێزگای دهۆك ده‌نێرێت كه ته‌واوی برنجه‌كه كه‌ڕووی لێداوه و به‌كه‌ڵكی خواردن نایێت.
له لێدوانێكی دا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان سامی ئۆشانه ، به‌رێوبه‌ری شاره‌دێی دێره‌لوك سه‌باره‌ت به خراپی و تێكچوونی برنجه‌كه گووتی: ئه‌و برنجه‌ی عێراق ره‌وانه‌ی كردووه بۆ پارێزگای دهۆك خراپ بووه و به كه‌ڵكی خواردن نایێت و راشیگه‌یاند: ئێمه هه‌ر له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی خواردنه‌وه دابه‌شكردنی ئه‌و برنجه خراپه‌مان به‌سه‌رخه‌ڵكی دا راگرتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: به نوسراوێكی فه‌رمی و نموونه‌ی برهنجهكهمان ره‌وانه‌ی سه‌رووی خۆمانمان كردووه‌و چاوه‌رێی وه‌ڵامین.
سه‌باره‌ت به مادده‌كانی دیكه‌ی خواردن ئۆشانه گوتی: هه‌تا ئێستا به‌س ئه‌و برنجه خراپه‌مان بینیوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌دواداچوون بۆ ته‌واوی مادده‌كانی دیكه‌ی خواردن ده‌كه‌ین له رێگای بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی خۆراكه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.