شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تم له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی ، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له به‌غدا تاوتوێی هه‌ندێك پرسمان كرد گرینگ‌ترینیان رووداوه‌كانی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوو .
گوتیشی: وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كۆمه‌ڵێك پێشهاتی ناخۆش بۆ كورد له دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه دروست بوون له كۆبوونهوهشم له گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عێراق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لیژنانه بوو كه پێك هێنرابوون بۆ سزادانی ئه‌و ئه‌فسه‌رو پله‌دارانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له كه‌ركوك و دوز و تكریت كه به‌شداری ریفراندۆمیان كردبوو و به فه‌رمانێك موچه‌كانیان راگیرابوون وسزا درابوون.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیژنه‌كان و لابردنی سزای سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ده‌ركرد و بریاری دا به گه‌راندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و خه‌رجكردنی ته‌واوی مووچه‌كانیان
گوتیشی: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌زامه‌ندیم له وه‌زیری ناوخۆ وه‌رگرت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پۆلیسانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له رێگه‌ی منه‌وه وه‌رگیرابوون كه له ناوچه‌كانی خوارووی عێراق دانرابوون بۆ هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.