پەرلەمانی كوردستان پڕۆسەی بە عەرەبكردن و پڕۆژەیاسای چاکسازی خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان و خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە تاوتوێ دەكات.
به پێی ئهو بانگهێشتنامهیهی كه سهرۆكایهتی پهرلهمان ئاڕاستهی ئهندامانی پهرلهمانی كردووه بڕیارە سبەی چوارشهممه 10/1/2018 كاتژمێر 12 پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە .
وا بڕیارە له كۆبوونهوهكهدا پڕۆسەی بە عەرەبكردن لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ بكرێن.
ھەروەھا تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، تاوتوێكردنی خۆپیشاندانەكانی ئەو دواییە دەبێت كە لە چەند شار و شارۆچكەیەكی سنووری سلێمانی ئەنجامدران.
ههروهها بەگوێرەی بانگهێشت نامەكە، پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی ھەرێمی كوردستان و بە دامەزراوەیی كردنی ھێزە چەكدارەكانی كوردستان دەكات، ھەروەھا چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.