به‌بۆنه‌ى كۆچی دوایی کاک ئەسعەد برای بارزان مەلا خالید، سه‌رۆك بارزانى برۆسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى به‌رێزیان و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-
برای بەڕێز کاک بارزان مەلا خالید
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کاک ئەسعەدی براتانمان پێگەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بە ئێوەی بەڕێز و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوڕێیانتان ڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانم.
له پەروەردگاری مەزن داواكارم سه‌بووریی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کاک ئەسعەدیش بخاتە به‌ر دلۆڤانیی خۆی.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مەسعود بارزانی
٨ـی١ـی٢٠١٨
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.