Erbil 4°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 04:15

له‌ رووداوێکی‌ هاتووچۆدا له‌ هه‌ولێر دوو که‌س برینداربوون

له‌ سلێمانیش ئۆتۆمبێلێك شۆفێره‌كه‌ی مێردمنداڵێك بووه‌، خۆی ده‌كات به‌ سوپه‌ر ماركێتێك
کوردستان TV
#7
100%


به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ هاتووچۆی‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری دوو كه‌س برینداربوون، له‌ سلێمانیش ئۆتۆمبێلێك كه‌ شۆفێره‌كه‌ی مێردمنداڵێك بووه‌، خۆی ده‌كات به‌ سوپه‌ر ماركێتێكدا.

فازڵ‌ حاجی‌ به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ هاتووچۆی‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری له‌ناو ئه‌نده‌ر پاسی ژێر رێگای به‌حركه‌، ئۆتۆمبێلێكی كیا سیراتۆی تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه‌ كۆنترۆڵی له‌ده‌ست دا.

فازڵ‌ حاجی‌ گوتیشی: ئۆتۆمبێله‌كه‌ ‌له‌دوای خۆكێشانی به‌دیواری ئه‌نده‌رپاسه‌كه‌دا‌ په‌ڕیوه‌ دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام و له‌وێش خۆی كێشا به‌ بی ئێمێكی تایبه‌ت و كیایه‌كی بارهه‌ڵگر.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ش ئۆتۆمبێله‌ كیاكه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ و ‌له‌دواییش بۆ دووباره‌ خۆی كێشایه‌وه‌ به ‌دیواره‌كه‌ی تری ناو ئه‌نده‌رپاسه‌كه‌ ئینجا راوه‌ستاوه.

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ هاتووچۆی‌ هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه‌، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەکی زۆرەوە بووە، جگە لە برینداربوونی دوو کەس، زیانێکی ماددی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکان و ئەندەرپاسەکەش گەیشتووە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كردۆته‌وه‌: له‌ رووداوێكدا له‌ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین، ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری (تویتا لاندكرۆزه‌ر) كه‌ شۆفێره‌كه‌ی مێردمنداڵێك بووه‌، خۆی ده‌كات به‌ سوپه‌ر ماركێتێكدا و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری پێده‌گه‌یه‌نێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.