Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:36

سەرۆک وەزیری بەریتانیا گۆڕانکاری لە حکومەتەکەیدا دەکات

ئەو گۆڕانكارییەی تێریزا مەی بۆ ئەوەیە خەڵكانی گەنج و جیاواز بهێنێتە نێو حكومەتەوە
سەرۆك وەزیری بەریتانیا گۆڕانكاری لە حكومەتەكەیدا دەكات
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی سەندەی تایمز بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە تێریزا مەی سەرۆك وەزیری بەریتانیا گۆڕانكاری لە حكومەتەكەیدا ڕادەگەیەنێت،

بەڵام پێدەچێت هەریەك لە وەزیرانی دەرەوە و دارایی و ناوخۆ و كاروباری هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا لە پۆستەكانیاندا بمێننەوە.
ڕۆژنامەكە روونیكردۆتەوە كە ئامانجی ئەو گۆڕانكارییەی تێریزا مەی بۆ ئەوەیە خەڵكانی گەنج و جیاواز بهێنێتە نێو حكومەتەوە، ئەوەش وەكو هەوڵێك بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو دەنگانەی كە لە ساڵی ڕابردوودا لەدەستیداون .

وا چاوەڕوان دەكرێت مەی سكرتێرێكی گشتی دیكە دابنێت بۆ سەرۆكایەتی وەزیران دوای ئەوەی دامیان گرینی هاوپەیمانی ناچاربوو مانگی ڕابردوو دەست لە كارەكەی بكێشێتەوە.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.