Erbil 16°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:23

ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ ئدلب 23 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

تا ئێستا هیچكه‌س و گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ
idlib syria car bomb
کوردستان TV
100%

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ شاری ئدلبی سووریا بوو به‌هۆی كوژرانی 23 كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه‌.

به‌گوێره‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌ی سه‌ر دوو ماڵپه‌ڕی چالاكانی سیاسیی سووریا، زیانی قورس گه‌یشتووه‌ به‌ بینا و ئۆتۆمبێله‌كانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌. 

ئه‌م رووداوه‌ له‌ رۆژێكدا روویداوه‌ كه‌ ته‌له‌ڤزیۆنێكی فه‌رمی حكومه‌تی سووریا رایگه‌یاندبوو كه‌ هێزه‌كانی سوپای سووریا شارێكی گرنگی پارێزگای ئدلبیان له‌ده‌ستی به‌رهه‌ڵستكارانی خۆیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا هیچكه‌س و گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.