كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو له گه‌ره‌كی حه‌ی نه‌سری شاری كه‌ركوك كارمه‌ندێكی ئاسایشی (ی.ن.ك) به ناوی "هێمن جیهاد جه‌واد" له لایه‌ن 4 چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه به ئۆتۆمبیلێكی جۆری "كیا ۆرینتۆ"ی ره‌نگ سپی به‌ره‌و شوێنێكی نه‌زانراو رفێنرا.
شایه‌نی باسه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه كه‌ركوك ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئارامیان به خۆیانه‌وه نه‌بینیوه‌و به‌رده‌وام خه‌ڵكی له دڵه‌راوكێ و نا ئارامیدا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
رفاندن و كوشتن و دزی و ته‌عریب و ئازاردانی خه‌ڵكی بووه‌ته خووی چه‌كدارانی شیعه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی هه‌راسان كردووه‌و ئه‌مه‌ش وای كردووه خه‌ڵكی له كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كانی كوردستان كۆچ بكه‌ن بۆ سه‌لامه‌تی گیانیان و پاراستنیان له هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌و میلیشیاكانیان ده‌یكه‌نه سه‌ریان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.