Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:58

پاولۆ دیبالایان دووچاری پێکان هاتووه‌

پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و یاریزانه‌ له‌ماوه‌ی چل تا چلو پێنج ڕۆژ داببرێت.
کوردستان TV
100%


  
یانه‌ی یۆڤنتۆس و ماسیملیانۆ ئه‌لیگری ڕاهێنه‌ری خانمه‌ پیره‌كه‌ هه‌ره‌شه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ پاولۆ دیبالایان له‌سه‌ره‌.

به‌پێی دوایین پشكنینی پزیشكی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌ دووچاری پێكان بووه‌ له‌ماسولكه‌ی دواوه‌ی رانی ڕاستی، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و یاریزانه‌ له‌ماوه‌ی چل تا چلو پێنج ڕۆژ داببرێت.

لای خۆیه‌وه‌ یانه‌ی خانمه‌ پیره‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه‌ ڕێ و شوێنی چاره‌سه‌ری ڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌و یاریزانه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر تا له‌گه‌ڵ كاروانی قۆناغی دووه‌می خولی كالچۆ دیبالا نزیك بێته‌وه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگا.

جێی ئاماژه‌یه‌ پاولۆ دیبالا له‌وه‌رزی ئێستادا چوارده‌ گۆڵی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تۆماركردوه‌و سێ گۆڵیشی بۆ هاورێكانی درووستكردوه‌، نابێ ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین یانه‌ی خانمه‌ پیره‌كه‌ له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌جیاوازی ته‌نیا خاڵێك له‌دوای ناپۆلی پێشه‌نگ دێت. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.