Erbil 16°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 04:33

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: تاوانەکان دەرهەق بە کورد ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

مافی مرۆڤ: تاوانی جەنگ و دژی مرۆڤایەتی لە خورماتوو ئەنجام دراون
کوردستان TV
100%

محەممەد گومەشینی گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیێنێت، ھەموو پرسەكان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێم لە ژێر پرسیاردان و، بەعەرەبكردن و تاوانی جەنگ و دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دراون، كە ھەموو ئەو رووداوانەیش ئەنجامی رووداوەكەی 16ـی ئۆكتۆبەرن.

راشگەیاند" ھەموو ئەو رووداوانەی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەگوزەرێن، كاردانەوەكانی رووداوی 16ـی ئۆكتۆبەرن، كە بە پاڵشتیی ھێز و سوپا، بەغدا گەڕایەوە ئەو ناوچانە، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاگاداری ھەموو ئەو رووداوانەیە كە بەمەبه‌ستی بەعەرەبكردن و كوشتن و خاپووركردنی ناوچە كوردستانییەكان دەستی پێ كردووە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی لیژنەكانی لێكۆڵینەوە دەكەین لەبارەی ئەو كێشانەوە، بێگومان بەعەرەبكردنی ئەو ناوچانە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و ئیدارەدانی ناوچەكانی ماددەی 140 لەلایەن بەغداوە بە شێوەیەكی تاكلایەنە، ئەوەیش هەر پێچەوانەی دەستوورە، چونكە ھەموو ئەو كارانەی دەكرێن دوای 16ـی ئۆكتۆبەر دەستیان پێ كردووە".

لەبارەی رەوشی مافی مرۆڤ لە ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكانەوە، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ به‌ مالپه‌رى پارتى دیموكراتى كوردستانى رایگه‌یاند"ھەموو پرسەكان بە مافی مرۆڤیشەوە لەو ناوچانەدا لە ژێر پرسیاردان، بەڵام ناكرێ شوێنێكی وەك خورماتوو بە شوێنەكانی دیكە بەراورد بكەین، چونكە ھەموو تاوانەكان، تاوانی جەنگ و دژی مرۆڤایەتین لە شارۆچكەی خورماتوو ئەنجام دراون، مادام خەڵك بكوژرێن و خانوو تێك بدرێت و منداڵ شەھید بكرێت و لەسەر خانووی ھاووڵاتیان نووسراوە لێرە بمێنی دەتكوژین، ئەمە واتای ئەوەیە كە تاوانەكان دەرهەق بە كورد ھەموو سنوورێكی تێپەڕاندووە".

گومەشینی ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد" لە ھەموو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێشێلكاری لەبارەی مافی مرۆڤەوە ھەیە و تاوانی گەورە ئەنجام دراون، بە شێوەیەك چوونی ھاووڵاتیانی كورد بۆ ھەندێ گەڕەكی كەركووك قەدەغە كراوە، لەگەڵ ئەوەیشدا نوێنەرانی كورد لە بەغدا ھەموو ھەوڵێكیان داوە بۆ راگرتنی ئەو بەعەرەبكردنەی دەكرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.