حیزب و لایه‌نه كوردییه‌كان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك كۆبونه‌وه و بریاره كۆبونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامی هه‌بێت، به‌رپرسی لقی سێی پارتی له كه‌ركوكیش ده‌ڵێ: بۆیه به‌شدارنه‌بووین له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، چونكه كه‌ركوك خیانه‌تی لێكراوه، فرۆشراوه‌و داگیركراوه.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی و به‌شداربووی كۆبونه‌وه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كانی كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی حیزب و لایه‌نه كوردیه‌كاندا، هه‌موومان هاوڕابووین له‌سه‌ر دابه‌زین به‌یه‌ك لیست بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق له‌كه‌ركوك.
گوتیشی: له كۆبونه‌وه‌ی ئهمرودا گفتووگۆ له‌سه‌ر ناوی لیسته‌كه و ناوی یه‌كه‌م و دووه‌می نێو لیستهكراوه كه كێ بن، هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر لۆگۆی لیسته كراوه، دوا نیوه‌رۆش كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
هاوكات دكتۆر محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: ئێمه مه‌بده‌ئیه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌ك لیستیداین له‌كه‌ركوك، پاڵپشتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ین.
گوتیشی: بۆیه به‌شدارنه‌بووین له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، چونكه كه‌ركوك خیانه‌تی لێكراوه، فرۆشراوه‌و داگیركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.