بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، رایده‌گه‌ێنێ: تا ئێستا زیاتر له ٦٠ گۆڕی به كۆمه‌ڵ له سنووری شنگال دۆزراونه‌ته‌وه، په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكی سه‌ره‌كین له رێگریكردن له كاره‌كانمان.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی، بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی تا ئێستا له شنگال و ده‌وروبه‌ری دۆزرابێته‌وه زیاتر له ٦٠ گۆڕی به كۆمه‌ڵن، ئه‌گه‌ر ئێمه پێشبینی ١٥ رووفات بكه‌ین له نێو گۆڕێكدا، ره‌نگه زیاتر له ١٠٠ رووفات ده‌ربچێت، بۆیه تا گۆڕه‌كان هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه نازانین چه‌ند رووفاتییان تێیدایه.
گوتیشی: وه‌كو وه‌زاره‌ت ده‌مانه‌وێت هه‌رچی زووه ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه هه‌ڵده‌ینه‌وه و ئه‌و به‌ڵگانه بخه‌ینه‌ڕوو كه داعش جینۆسایدی به‌رامبه‌ر به كوردی ئێزدی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له گرووپی چه‌كدار و هێزی سه‌ربازی ته‌واوی سنووری شنگال و ناوچه جێناكۆكه‌كان، بوونه‌ته ناوچه‌ی سه‌ربازی و ناتوانین وه‌ك پێویست كاره‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌و ناوچانه‌ی گۆڕی به كۆمه‌ڵی تێدا دۆزراونه‌ته‌وه به تایبه‌ت ناوه‌ندی قه‌زای شنگال و ناحییه‌كانی سه‌ربه قه‌زاكه. زیاتر له ٢٠ گرووپی چه‌كداری تێدا جێگیركراون، دیارترین گرووپه‌كان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبین. كه رێگری سه‌ره‌كین له‌به‌رده‌م كاروباری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به كۆمه‌ڵی زیاتر و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.