دوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دادگای سلێمانی سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، تۆمه‌تباریان كرد.
دوای تۆماركردنی سكاڵاكه‌یان له دادگای سلێمانی له‌سه‌ر قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ، هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، غالب محه‌مه‌د و سروه خزر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری سكاڵاكه‌یان ئاشكرا كرد.
غالب محه‌مه‌د له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئه‌مرۆ سكاڵامان قوباد تاڵه‌بانی ، له‌سه‌ر جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌كار ده‌هێنێت.
گوتیشی: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕوای به لامه‌ركه‌زیه‌ت نییه و بڕوای به مه‌ركه‌زیه‌ت هه‌یه، ده‌بوو به‌پێی یاسای ژماره ٣ی ساڵی ٢٠٠٩ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، ده‌بێت هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌ن دابنرێن و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، به‌پێی یاسای په‌رله‌مانیش پێویسته هه‌موو قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌وه دابنرێن، به‌ڵام به داخه‌وه تائێستا یه‌كێتی بڕوای به‌م ده‌سه‌ڵات و یاسایانه نییه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌ماوه‌ی ساڵێكدا له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه شه‌ش كه‌س وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قائیمقام له سنووری پارێزگای سلێمانی دانراون به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئاگاداری دانانی ئه‌و كه‌سانه بێت.
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردودا له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانییه‌وه چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی راپه‌ڕین و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی كرا، نیگه‌رانی له‌لای ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دروستكرد به‌وه‌ی له‌و گۆڕانكاریانه‌دا پرسیان پێنه‌كراوه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.