كچه یاریزانی ئۆكراینی، ئیلینا سیڤتۆلینا نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی بریزبینی ئوستڕالی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا.
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سیڤتۆلینای پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی كچه یاریزانانی تێنسی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ بهرامبهرو به‌ئه‌نجامی شه‌ش دوو، شه‌ش یه‌ك له ئه‌لیكساندرا ساسنۆڤیچی بیلاڕوسی برده‌وه.
به‌مه‌ش سهركێشیهكانی ساسنۆڤیچ له‌م پاڵه‌وانێتیه كۆتایی هات كه بووه یه‌كه‌م كچه یاریزانی پۆلێن نه‌كراو ده‌گاته یاری كۆتایی، له‌و لاشه‌وه سیڤتۆلینا یه‌كه‌م نازناوی له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌و ده‌یه‌مین نازناویشی له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی مسۆگه‌ركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.