Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 03:12

عەبادی چەکی قورس لە حەشدی شەعبی وه‌رده‌گرێته‌وه‌

بۆ شەڕی داعش پێیانی دابوو
کوردستان TV
#10
100%


ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە ژمارەیەك سەرچاوەی سەربازی و هەواڵگری بڵاویكردۆتەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق پلانی هەیە چەكی قورس لە هێزەكانی حەشدی شەعبی وەربگرێتەوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، سوپای عێراق لە ئێستادا لیستی چەك و زرێپۆش و تانكەكانی حەشدی شەعبی وەرگرتووە كە پێشتر حكومەت بۆ شەڕی داعش پێیانی بەخشیبوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە قۆناغی دووەمیشدا بە پاساوی پاككردنەوەی چەكەكان سوپا و پۆلیسی عێراق چەكە قورسەكان لە حەشدی شەعبی وەردەگرنەوە.

هاوكات وەزارەتی بەرگری عێراقیش ئەو چەكدارانەی حەشدی شەعبی لە ڕیزەكانیان دووردەخاتەوە كە تەمەنیان زۆرە یاخود لە ڕووی جەستەییەوە گونجاون نین بۆ شەڕكردن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.