Erbil 32°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 12:27

به‌هۆى دوو رووداوى هاتوچۆ له‌ هه‌ولێر 2 شۆفێر گیانیان له‌ده‌ستدا

شوفێرێكیش به‌ سه‌ختى برینداربوو
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر دوو رووداوی هاتوچۆ دروست بوون، كه‌ به‌هۆی هه‌ردوو رووداوه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو یه‌كێكیش به‌سه‌ختی برینداره‌ .

له‌رووداوی یه‌كه‌م كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری روویدا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كڕۆڵه‌ خۆی به‌ ئۆتۆمبێلێكی شاره‌وانیداو به‌هۆیه‌وه‌ له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ شوفێری تۆیۆتا كڕۆڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

KTV

له‌رووداوی دووه‌میشدا له‌سه‌ر شه‌قامێكى گه‌ڕه‌كی 5ی حه‌سارۆك بوو، كه‌ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆباماو پیكانتۆ به‌یه‌كیانداداو به‌هۆیه‌وه‌ شوفێری پیكانتۆكه‌ گیانی له‌ده‌ستداو شوفێری ئۆباماكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.