Erbil 31°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 12:15

حکوومەتی عێراق دادگایەکی بۆ سزادانی کورد لە کەرکووک دروست کردووە

دادگاکە بۆ ئەوەیە ستەم لە کورد بکرێت
کوردستان TV
100%

حکوومەتی عێراق دادگایەکی لە دەرەوەی سیستەمی دادگا و دەستەڵاتی دادوەریی عێراق لە شاری کەرکووک پێک ھێناوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، دادگاکە تەنیا بۆ ئەوەیە ستەم لە کورد بکرێت و توڵەش له‌ كورد بکرێتەوە.

حاجی کاروان، ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند" حکوومەتی عێراق بە مۆڵەتی ئیدارەی کەرکووک دادگایەکی لە دەرەوەی سیستەمی یاساییی عێراق لە شاری کەرکووک دامەزراندووە و لە سێ دادوەر پێک ھاتوون، کە یەکیان تورکمانە و دووانیشیان عەرەبی شیعەن، ھیچ دادوەرێکی کوردی تێدا نییە، مەبەست لەو دادگایە بۆ تۆڵەکردنەوەیە لە کورد و ھێزە کوردستانییەکان، چونکە بەپێی بانگەوازیان بێت، داوایان کردووە کێ لەسەر دەستی کورد تووشی کێشە بووە، دەتوانێ سکاڵا تۆمار بکات."

دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، حکوومەتی عێراق گۆڕانکاریی بنەڕەتیی لە ئیدارەی کەرکووکدا کردووە، بە شێوەیەک ھەموو بەڕێوەبەر و بەرپرسە کوردەکان لادراون و زۆربەی شوێنگرەوەیان عەرەبی شیعەن، ئەمەش بۆ ئەوەیە زیاتر کاری نایاسایی دژی کورد بکەن لە سنووری پارێزگای کەرکووک.

حاجی کاروان ڕوونی کردەوە" بە پێی بەدواداچوونی ئێمە تا ئێستا ھەزاران سکاڵا لە لایەن عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە دژی کورد و حزبە کوردستانیەکان تۆمار کراون، ھەرکەسێک لە کۆندا زلەیەکیشی لە کەسێک دابێت، پەلکێشی دادگا دەکرێت، ئەمەش جێگەی مەترسییە بۆ سەر ھاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک و بە ھۆی ئەو دادگایەوە دەیانەوێ ھەم تەعریب لە کەرکووک بکرێت، ھەمیش زۆڵم لە ھاووڵاتیانی کورد بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.