Erbil 1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 09:17

واشنتۆن پشتیوانی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان عیراق و هەرێم دەکات

بەرێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ و دانوستان و بەپێی دەستوری عیراق
کوردستان TV
100%


بالیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پشتیوانیی له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

دۆگڵاس سلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی لەو هەوڵانە دەكات كە خراونەتە گڕ بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

باڵیۆزی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی سەوا ئاشكرای كرد دووپاتی دەكەمەوە كە واشنتۆن پشتیوانی دەكات لەو هەوڵانەی خراونەتە گڕ بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ و دانوستان و بەپێی دەستوری عیراق.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوویش باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق لەگەڵ نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لەبەرپرسانی هەرێم كۆبوەوە بەمەبەستی تاوتوێ كردنی بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و هەرێمی كوردستان ،هەروەك هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم و پلانەكانی چەكسازی كە حكومەتی هەرێم بەنیازە بیگرێتبەر تەوەرەیكی دیكەی گفتوگۆكان بوو.

هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌وه‌  ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌، له‌ ڕێگه‌ى دانوستانێكى سیاسییه‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌ڵێت: "هه‌ردوولا هانده‌ده‌م هه‌نگاوى پێویست بۆ ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بنێن تاكو بتوانن تیایدا دانوستانێكى ڕاسته‌قینه‌ ئه‌نجام بده‌ن".

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.