Erbil 33°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:20

کۆسرەت رەسوڵ گه‌یشته‌وه‌ ھەرێمی کوردستان

تەندروستیی کاک کۆسرەت لە ئاستێکی باشدایە
کوردستان TV
100%

كاتژمێر 5:15ى ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 6/1/2018، کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی گه‌یشته‌وه‌ ھەرێمی کوردستان".

به‌پێى وته‌ى سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ووته‌بێژى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان" تەندروستیی کاک کۆسرەت لە ئاستێکی باشدایەو بەم نزیکانە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ کۆمەڵێک بابەت ئەنجام دەدرێت، کە یەکێک لە بابەتەکان دیایکردنی وادەی کۆنگرەی یەکێتییە".

تێزانین کۆسرەت رەسول، تەمەن 65 ساڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لە گوندی شیواشۆکی سەر بە شاری کۆیە لە دایکە بووە، لە رێککەوتی 11/11/2017 باری تەندروستی تێکچوو لە سلێمانی، دوای ھەفتەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا گواسترایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.