Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:28

داعش ماڵی ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی قه‌ره‌ته‌په‌ی ته‌قانده‌وه‌

ماڵی عه‌لی خاتر جبووری
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی خۆجێی له‌ پارێزگای دیاله‌ رایده‌گه‌ێنێ، چه‌كدارانی داعش ماڵی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی دیاله‌ ته‌قانده‌وه‌.

ره‌حیم عه‌زیز، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی قه‌ره‌تپه‌ به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌:چه‌كدارانی داعش ماڵی عه‌لی خاتر جبووری ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی قه‌ره‌ته‌ له‌ گوندی ساری ته‌په‌ی نوێ له‌ باشووری ناحیه‌كه‌ ته‌قانده‌وه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی قه‌ره‌تپه‌ گوتیشی: له‌كاتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌دا زیانی گیانی لێنكه‌وتۆته‌وه‌ ته‌نها زیانی ماددی  به‌ر خانووه‌كه‌  كه‌وتووه‌،چونكه‌ له‌ كاتی ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ ماڵه‌كه‌ چوڵبووه‌و كه‌سی تێدا نه‌بووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.