Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 04:54

سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ شاندێکی به‌غدا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی كۆده‌بنەوە
کوردستان TV
100%

شاندێكی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز ڤیان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لێژنه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه‌: بریاره‌ شاندێكی حكومه‌تی به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات .

ڤیان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام بریاره‌ شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ كۆببێته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.