Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 18:07

له‌ که‌رکوک به‌ چه‌کی ئاربیجی هێرش کرایه‌ سه‌ر بازگه‌یه‌کی هێزه‌ عێراقییه‌کان

هێرش كرایه‌ سه‌ر بازگه‌ی له‌یلان – كه‌ركوك
کوردستان TV
100%

له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی خۆبه‌خشه‌وه‌ به‌ چه‌كی قورس هێرش كرایه‌ سه‌ر بازگه‌ی له‌یلان – كه‌ركوك كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌برێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی خۆبه‌خشه‌وه‌ به‌ چه‌كی ئاربیجی هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بازگه‌ی له‌یلان - كه‌ركوك نزیك به‌نزینخانه‌ی وڵات.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كان نه‌زاندراون،به‌ڵام به‌ پێی زانیارییه‌كان بازگه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌برێت و رۆژانه‌ ئه‌و بازگه‌یه‌ سوكایه‌تی به‌ هاووڵاتیانی كورد ده‌كه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.