Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 10:41

مەحموود عوسمان: بایکۆتکردنی پڕۆسەی سیاسی باشترە لەوەی بەبێ دەستکەوت بچینەوە بەغدا

مەحموود عوسمان: چ لایه‌نێك مافى كورد ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ئه‌مه‌ باشه
کوردستان TV
100%

مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد، رایگه‌یاند" پێویستە ھەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق رێككەوتن بكات، بە پێچەوانەوە ئەگەر عێراق لەم قۆناغەدا نەیەتە ژێر باری داواكاری و مافی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان، ئەوا من پێم باشە كورد بەشداریی ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی عێراق نەكات، چونكە بایكۆتكردنی پڕۆسەی سیاسی باشترە لەوەی بە بێ دەستكەوت بچینەوە بەغدا".

مەحموود عوسمان وتیشى" ئەگەر كورد بیەوێ بۆ ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو رێككەوتن لەگەڵ كوتلە عێراقییەكان بكات، ئەوا وەھا باشترە زیاتر لەگەڵ ئەو لایەنەدا رێك بكەوێت كە زیاتر مافی خەڵكی كوردستان دەستەبەر دەكات، چونكە جیاوازیی نێوان كەسەكان نییە، كێ زیاتر ماف و بوودجە و مووچەی كوردستان دەنێرێ، ئەو له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورد دایه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.