Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 19:00

لەسەر ڕێگای نێوان خورماتوو - کفری 3 شۆفێرى کورد ڕفێندران

هه‌رسێكیان شوفێری ئۆتۆمبێلی بارھەڵگربوون
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان خورماتوو بۆ کفری سێ ھاووڵاتیی کورد لە لایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندراون، کە ئەو ناوچەیە لە لایەن حەشدی شەعبیەوە پارێزگاریی لێ دەکرێت.

دوای ھاتنی حەشدی شەعبی بۆ سنووری قەزای دووزخورماتوو دۆخی ئەمنیی ناوچەکە بە تەواوەتی تێکچووە و بەردەوام کردەوەی تیرۆریستی و کوشتن و ڕفاندن ڕوو دەدات و چەندین گرووپی جیاجیاش لە ناوچەکە سەری ھەڵداوە و ڕۆژ بە ڕۆژیش دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزتر دەچێت.

لەم بارەیەوە، کاوە مەلا پەروێز بەرێوەبەری ئاسایشی خورماتوو،  ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان دووزخورماتوو-کفری چەند چەکدارێکی نەناسراو سێ ھاووڵاتیی کوردیان ڕفاندووە، کە شوفێری ئۆتۆمبێلی بارھەڵگربوونە و لەو ڕێگایە کار دەکەن و تا ئێستاش نازانرێت ئەو چەکدارانە کێ بوونە.''

کاوە مەلا پەروێز گوتیشی: ''ئەو ناوچەیە لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە پارێزگاری لێ دەکرێت و ئەوان بەرپرسیارن لە پاراستنی خەڵکی ئەو ناوچانە، بەڵام ئەوان بەردەوام دژایەتیی کورد دەکەن و خانووی کورد لە خورماتوو دەتەقێننەوە و تاڵانی دەکەن، بۆیە پارێزگاریش لە کوردەکان ناکەن.''

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.