ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/1/2018، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە پرێسكۆنفڕانسێكدا چالاكی و ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند" لە ساڵی 2017، سەرپێچی تۆمار كرا و جگە لە كامێراكانی چاودێری زیاتر لە 329 هەزار سەرپێچی بووە و سەبارەت بە سەرپێچی لێخوڕێنی خێرا، ئەوەی كە كامێراكان تۆماریان كردووە 151 هەزار و 450 سەرپێچی بووە".
سەبارەت بە ڕووداوەكانی هاتوچۆ و قوربانییەكان، فازڵ حاجی گوتی" لە ساڵی 2017دا 1354 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەدا 219 كەس گیانیان لەدەست داوە 1437 كەسیش بریندار بوون".
ئەوەشی خستە ڕوو: "هەر لە ساڵی 2017دا بە هۆی سەرپێچی جۆراو جۆر دەستگیراوە بەسەر 2853 ئۆتۆمبێل دا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.