Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 08:20

کۆمیسیۆن: تائێستا ھیچ رۆژێک دیاری نەکراوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان

بودجەی خەمڵاندن بۆ ھەڵبژاردنەکانى هه‌رێم 23 ملیۆن دۆلارە
کوردستان TV
100%

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/1/2018، لە پرێسکۆنفڕانسێکدا، ڕایگەیاند" لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆمان بۆ دیاریکردنی رۆژێک بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە، ھەرچەندە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانیان بڵاو کردەوە، بەڵام ئێمە ڕای دەگەیەنین کە تائێستا ھیچ رۆژێک دیاری نەکراوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان و دەسەڵاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەئێستا بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دراوە، بە بەراوێژ لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و کۆمیسیۆن ھەڵبژاردنەکان کاتێک بۆ ئەو رۆژە دیاری دەکەن".

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" بودجەی خەمڵاندن کە بۆ ھەڵبژاردنەکانمان دیاری کردووە بڕی 23 ملیۆن دۆلارە، ئومێد دەکەین بە زووترین کات لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت، بۆ ئەوەی دواتر ئێمە بتوانین دەست بکەین بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان".

ئاشکراشی کرد، داوایان لە حکوومەت کردووە کە ھاوکاری جدی بن بۆ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران و ھەفتەی داھاتووش پرێس کۆتفڕانسێک ئەنجام دەدەن و زانیاری لە سەر تۆماری دەنگدەران بە داتا دەخەنەڕوو، پاشان زانیارییەکان ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەن، بۆ ئەوەی دڵنیابن لای ئەوان ھیچ شتێکی شاراوە نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.