Erbil 29°C ھەینی 13 ئەیلوول 23:58

وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی هه‌رێم ئه‌نجامى کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ل حکومه‌تى عێراق ئاشکرا ده‌که‌ن

کۆبوونەوەکان بەپێی پێویست و تا کۆتاییهاتنی وردبینی، بەردەوام ده‌بن
کوردستان TV
100%


وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق خستە ڕوو، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱۸/۱/٤)ی زایینی کاتژمێر (۹:۳٠)ی سەرلەبەیانی، لە دیوانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقی فیدراڵ یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای وردبینیکردنی میلاکی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی سەرۆک و تەواوی ئەندامانی لیژنەکە ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە تا (۱:٠٠)ی نیوەڕۆ درێژەی هەبوو، زانیاری تەواو و وردی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەت (بە پێی سیستەمی بایۆمەتری و بە مووچەی تەواو و بێ پاشەکەوت) پێشکەش بە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە کرا. لیژنەکەش بە ئەندامانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان ڕاگەیاندووە کە "بە زووترین کات و لە ڕێگەی لیژنەی هونەری تایبەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی چاودێری دارایی عێراق، دەست بە وردبینی لیستەکان دەکەن و دوای پێکهێنانی لیژنە فەرعییەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دیاریکردنی چەند بابەتێک بۆ وردبینی" و داوا لە ئەندامانی هەردوو وەزارەت کراوە کە هەماهەنگی و کارئاسانیی زیاتریان هەبێت.

لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیار لەسەر ئەوە دراوە کە کۆبوونەوەکان بە پێی پێویست و تا کۆتاییهاتنی وردبینی، بەردەوام بن و هەرێمى كوردستانیش هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەک بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی باش، دەستەبەر بکات.

وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی
بەغدا ـ ۲٠۱۸/۱/٤

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.