Erbil 41°C سێشەممە 10 ئەیلوول 10:49

نێچیرڤان بارزانى و کونسلى نوێى تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر - ئه‌نقه‌ره‌یان تاوتوێ کرد

سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و كونسلى نوێى توركیا
نێچیرڤان بارزانى و كونسلى نوێى توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان تاوتوێ كرد
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز هاكان كاراچاى كونسلى نوێى توركیا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز كونسلى نوێى توركیا، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵی به‌ دیداره‌كه‌، تیشكى خسته‌ سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى كونسولخانه‌كه‌یان له‌ هه‌ولێر و جه‌ختى له‌ به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانى زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌وڵدان و هاوكاریكردن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ به‌ڕێز كونسلى نوێى توركیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، جه‌ختیشى له‌وه‌ كرده‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت كه‌ ڕۆژانی ته‌نگانه‌ی به‌رله‌ ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 و دوای ئه‌وه‌ش هه‌میشه‌ توركیا هاوكار بووە و پشتگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئێستا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند كه‌ توركیا وه‌ك دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌توانێت ڕۆڵێكی ئه‌رێنی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراقی فیدراڵدا بگێڕێت.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆخی ناوچه‌كه‌وه‌، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.