خۆبه‌خشێكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌ێنێ،شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه به بریارێكی تاك لایه‌نانه و دوور له هه‌موو پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و عورفی كونگره، هه‌ستاوه به دیاریكردنی ئه‌ندامانی كونگره به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ رای ئه‌نجومه‌نی كاتی و رێكخستنه‌كانی جولانه‌وه‌كه‌مان وبگره لیستێكی 15 كه‌سیشی دیاریكردوون كه ده‌بێ ده‌ربچن بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له سه‌ر بنه‌مای میزاجی و شه‌خسی.
ئیبراهیم عه‌باس، خۆبه‌خش له‌جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، كه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌یه، ئاگادارییه‌كی له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی یه‌كه‌می جوڵانه‌وه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌و كۆپییه‌كی بۆ به‌شی رێكخستن و ده‌زگا میدیاكان و ناوه‌نده یاسایییه‌كان و كۆمسیونی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ناردووه، رایده‌گه‌ێنێت: دوای وه‌رگرتنی موڵه‌ت جوڵانه‌وه‌كه‌مان به گوێره‌ی یاسای حزبه‌كان له فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزبه‌كان و رێكخراوه سیاسییه‌كانی عێراق وكۆمسیونی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بریاره رۆژی 5 شه‌ممه و هه‌ینی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی یاسایی جۆڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ببه‌سترێت له شاری سلێمانی.
ده‌شڵێ: هه‌ڵبه‌ته به پێی یاسا ده‌بێ ئه‌م پرۆسه‌یه به چاودێری لیژنه‌یه‌كی یاسایی موعته‌به‌ری حكومه‌تی عێراقی بێت به‌شێوازێكی دیموكراسیانه مافی به‌شداری و خۆ كاندیدكردنی ئه‌ندامانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی و جێگره‌كه و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تری هاوپێچ به رێساكانی كونگره‌وه هه‌بێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه : به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه، شاسوار عه‌بدولواحید قادر وه‌ك خاوه‌نی پڕۆژه‌كه، به بریارێكی تاك لایه‌نانه و دوور له هه‌موو پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و عورفی كونگره، هه‌ستاوه به دیاریكردنی ئه‌ندامانی كونگره به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ رای ئه‌نجومه‌نی كاتی و رێكخستنه‌كانی جولانه‌وه‌كه‌مان وبگره لیستێكی 15 كه‌سیشی دیاریكردوون كه ده‌بێ ده‌ربچن بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له سه‌ر بنه‌مای میزاجی و شه‌خسی، به‌بێ گه‌رانه‌وه بو رای رێكخستنه‌كانی هه‌ر 4 پارێزگاكه و نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی.
جه‌ختیشیكردۆته‌وه كه ئه‌و تاكبڕیارییه‌ی شاسوار عبدالواحد قادر ده‌چێته خانه‌ی نادیموكراسییه‌وه و به كار هێنانی سومعه‌ی ئێمه و رێكخستنه‌كانمان له هه‌ر چوار پارێزگایه‌كه بۆ مه‌رامی شه‌خسی خۆی، دووره له‌و بنه‌مایانه‌ی كه نه‌وه‌ی نوێ له سه‌ری دروستبووه.
خۆبه‌خشه‌كه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ر له كۆنگره یه‌كلانه‌بێته‌وه، به‌دڵنیایی كاردانه‌وه‌ی تری میدیایی و مه‌ده‌نیمان ئه‌بێت، و نوسراوێكی ره‌سمی بۆ كۆمسیونی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزبه‌كان و رێكخراوه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌نێرین كه مۆڵه‌تی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رابگیرێت به‌و پێیه‌ی رێكخستنه‌كانمان ئه‌وانه‌ی كه پاڵپشتی و پشتگیری دانی مۆڵه‌تیان كردووه، ئه‌ندامییه‌تی خۆیان هه‌ڵده‌پسێرن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئێمه وه‌كو نوێنه‌ری هه‌ر یه‌كه له پارێزگای هه‌ولێر و دهوك و هه‌ڵه‌بجه و به‌شی رێكخستنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و به‌شی میدیایی نه‌وه‌ی نوێ بریاری بایكوتی به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه ده‌كه‌ین وئه‌ندامه‌تی خۆمان بۆ مۆڵه‌تی فه‌رمی له عێراق هه‌ڵده‌پسێرین، و پێمان وایه كونگره‌كه به‌بێ ئێمه ناشه‌رعی یه‌و ودووره له بنه‌ماكانی دیموكراسی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.