داعش هێزه‌كانی بۆ ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه گه‌راندۆته‌وه‌و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش ده‌ڵێ، داعش ئێستا له‌ناو كه‌ركوكدا بوونی هه‌یه.
جوان حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هۆكاری خراپی دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه ده‌گێرێته‌وه كه پێشتر پێشمه‌رگه ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و سنووره‌كانی پاراستووه، به‌ڵام ئێستا سنووره‌كان كراوه‌ن و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌نێو شاردان
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌شڵێت: داعش ئێستا له‌ناو كه‌ركوكدا بوونی هه‌یه.
هه‌روه‌ها جوان حه‌سه‌ن، پێیوایه به‌غدا به‌ته‌نها ناتوانێت ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌رێوه ببات و گه‌ر له‌گه‌ڵ كورددا رێكنه‌كه‌وێت، دۆخی ئه‌منی كه‌ركوكی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.
خراپی بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك له‌كاتێكدایه داعش هێزه‌كانی بۆ ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه گه‌راندۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.