Erbil 8°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 01:02

هاتوچۆی سلێمانی: له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا داهاتی کامیراکانی چاودێری زیاتر له‌ 28 ملیار دینار بووه‌

له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 1220 ڕووداوی هاتوچۆ له‌سلێمانی تۆماركراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

ڕائید كاروان محمد سدیق ، وته‌بێژی فه‌رمی هاتوچۆی پارێزگای ڕایگه‌یاند: له‌ ساڵی ٢٠١٧ دا ١٢٢٠ ڕووداوی هاتوچۆ ڕووی داوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ ( ٢١٨) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ٣١٩٣ كه‌سیش بریندار بوون.

ڕائید كاروان ئاماژه‌ی به‌هۆكاری ئه‌و ڕێژه‌ به‌رزه‌ی ڕووداوی هاتوچۆی له‌سلێمانی كرد كه‌ به‌وته‌ی خۆی ڕێژه‌كه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی(٢٠١٦)به‌رزبۆته‌وه‌ و گوتیشی:خێرایی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ڕووداوانه‌یه‌،دوای ئه‌وه‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ،بێ ئاگایی و مه‌ی نۆشین و لاساری به‌دوایدا دێن.

گوتیشی: له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو(٣٢٨،٥٠٧)وێنه‌ی سه‌رپێچی ئۆتۆمبێله‌كان له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ گیراوه‌، كه‌ داهاته‌كه‌ی بیست و هه‌شت ملیار و چل و حه‌وت ملیۆن چوارسه‌د و بیست و پێنج هه‌زار دینار بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.