له بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی دا ئه‌مرۆ سه‌رۆك بارزانی هاوخه‌می خۆیی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شاعیری ناسراوی كورد (عه‌ونی) راگه‌یاند، به هۆى كۆچى دوایى (زەكیە مەلا رەئووف مەلا رەسووڵ)ى هاوسه‌ریان كه ده‌كاته دایكى هه‌ریه‌ك له فه‌رهاد عه‌ونی و ساسان عه‌ونی.
ئه‌مه‌ش ده‌قى بروسكه ماته‌مینیه‌كه‌یه
به‌رێز مەسعوود بارزانی بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆی ئاراسته‌ی فەرهاد عەونی و ساسان عەونی كرد به‌هۆی كۆچی دوایی داكیان، زه‌كیه مه‌لا ره‌ئووف ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (زەكیە مەلا رەئووف مەلا رەسووڵ) دایكی بەڕێزتانمان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و سەرجەم خزم و دۆستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم دایكی بەڕێزتان بەر دلۆڤانیی خۆی بخات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
اناللە وانا الیە را‌جعون.
مەسعوود بارزانی
3ـی1ـی2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.