Erbil 17°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 03:23

دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەوتی بەسەر  400 خێزانی ئاوارەدا دابەش کرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارى خاوەن پێداویسته‌ تایبەته‌كان ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDS ی ئەمریکی سیمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە کۆمەڵەی ژینی ھەولێر بەڕێوەبرد، کە تیایدا لەسەر چۆنیەتی بەکار ھێنانی کەلوپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا.

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ 11 خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ دوێنێ سێشەممەش، بەھۆی وەرزی سەرما و پێویستیی خێزانەکان بە نەوتی سپی بۆ گەرمکردنەوەی چادرەکانیان، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاریی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لە کەمپی حەسەنشام م2، نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 400 خێزانی ئاوارەدا دابەش کرد.

کەمپی حەسەنشام م2 دەکەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا و تایبەتە بە ئاوارەکانی ئەو پارێزگایە و دەوروبەری کە لەلایەن (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)‌یەوە بەڕێوە دەبرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.