Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:34

ئه‌کته‌رێکی  دیاری بۆلیود به‌ که‌سایه‌تی ساڵ دیاریکرا

گرنگی زۆر به‌ مافی ئاژه‌ڵان ده‌دات
ِAiktar anwshki shirmi
کوردستان TV
100%

خاتوونه‌ئه‌كته‌ری دیاری بۆلیود (ئه‌نوشكا شارما) له‌لایه‌ن ڕێكخراوی بیتا بۆ پاراستنی ژیانی ئاژه‌ڵان وه‌ك كه‌سایه‌تی ساڵ دیارییانكرد.

ڕێكخراوی بیتا ڕایگه‌یاند: ئه‌نوشكا شارمایان وه‌ك كه‌سایه‌تی ساڵ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕێكخراوه‌كه‌ دیاریكردووه‌،چونكه‌ ئه‌نوشكا شارما یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تییه‌ دیارانه‌ی كه‌ خزمه‌تێكی زۆری به‌ ڕێكخراوه‌كه‌ كردووه‌ و گرنگی زۆر به‌ مافی ئاژه‌ڵان ده‌دات.

شایانی باسه‌ ئه‌نوشكا شارما له‌دایكبووی ساڵی ١٩٨٨، یه‌كێكه‌ له‌ نمایشكار و ئه‌كته‌ره‌ دیاره‌كانی بۆلیود، ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل فیرات كۆلهی یاریزانی به‌ناوبانگی یاری "كرێكیت" پێكهێنا، ئه‌نوشكا چوار جار پاڵێوراوه‌ بۆ خه‌ڵاتی فیلم فه‌یر،  توانیویه‌تی ته‌نها یه‌ك جار خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

كوردستان تیڤی / كامه‌ران حاجی

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.