Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 10:12

​​​​​​​حکومه‌تى عێراق ئاگادارى میدیا ناوخۆیه‌کان ده‌کات خۆپێشاندانه‌کانى ئێران رووماڵ نه‌که‌ن 

تائێستا نزیكه‌ی 40 خۆپێشانده‌ر كوژراون و به‌ سه‌دانى دیكه‌ش له‌ لایه‌ن هێزه‌  ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون
کوردستان TV
#11
100%

نوسهرو رۆژنامهنوسى عێراقى (زیاد سهنجهرى) ئاشكراى دهكات كهوا حكومهتى عێراقى ئاگانامهیهكی داوهتهدهزگاكانى راگهیاندنى ناوهوهى عێراقى كهبههیچ شێوهیهك رووماڵى ههواڵ چالاكییهكانى خۆپێشاندانى ئێران نهكهن

هه‌روه‌ها سه‌نجه‌رى له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى تویته‌رى خۆى نوسیویه‌تى حكومه‌تى عێراقى ئاگادارى كه‌ناڵه‌ كانى ئاسمانى كردۆته‌وه‌ كه‌وا دوركه‌ونه‌وه‌ له‌ نیشاندانى وێنه‌و ڤیدیۆى خۆنیشانده‌رانى ئێرانى و وه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ هاوڵاتیانى ئێرانى له‌نێو خۆپیشانده‌ران

شایه‌نى باسه‌ له‌ رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوه‌وه‌ 28/12/2017 له‌شارى مه‌شهه‌د یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ى خۆپێشاندانى جه‌ماوه‌رى دژ به‌ كابینه‌ى كه‌ى روحانى و خراپى ئابوورى و بێكارى له‌و وڵاته‌ دروست بوو، پاشان گواسترایه‌وه‌ پارێزگاكانى دیكه‌ى ئێران به‌و هۆیه‌شه‌ وه‌نزیكه‌ى زیكه‌ى 40 خۆپێشانده‌ر كوژراون و به‌ سه‌دانى دیكه‌ش له‌ لایه‌ن هێزه‌  ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون و زیان و زه‌ره‌رێكى زۆریش به‌ر فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت و باره‌گاكانى به‌سیج و ئیتلاعات گه‌یشتووه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.