Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:32

ئێران مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانی له‌ سنووری گه‌رمیان له‌ پارێزگای سلێمانی کرده‌وه‌

ئێران دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری خۆی له‌ پارێزگای سلێمانی كردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی ئێران مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ده‌كه‌وێته‌ سنووری گه‌رمیان له‌ پارێزگای سلێمانیی به‌ رووی هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه‌.

ئارام سایه‌خان، گوته‌بێژی مه‌رزه‌كه‌، راگه‌یاند : ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه‌ و ئاساییبوونه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سه‌ردانی گه‌شتیاران له‌و رێگه‌یه‌وه‌ و كاروباری مه‌رزه‌كه‌ وه‌ك پێشتر ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران تا ئێستا دووه‌مین مه‌رزی سنووری پارێزگاری سلێمانیان كردۆته‌وه‌ ،به‌ڵام هێشتا بریاری كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی نه‌داوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر .

 به‌ پێی راگه‌یندراوێكی كونسولخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر بریاره‌ ئه‌مرۆ مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانیش بكرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.