Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 05:03

سیسکا مۆسکۆ له‌ب اسکۆنیا ڤیتۆریای برده‌وه‌

یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی 90 خاڵ به‌رامبه‌ر 81 خاڵ برده‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌وڵاتی ئیسپانیا یانه‌ی سیسكا مۆسكۆ بوه‌ میوانی باسكۆنیا ڤیتۆریای و یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی 90 خاڵ به‌رامبه‌ر 81 خاڵ برده‌وه‌.

 سیسكا مۆسكۆ توانی له‌یاریه‌كه‌دا ئاست به‌رزی خۆی نیشانبدات وئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له‌دزاكه‌وتن بۆ بردنه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ڵگه‌رانده‌وه‌.

 به‌مه‌ش ئه‌و یانه‌ی رووسیه‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ركابه‌ریه‌كانی به‌ 12 بردنه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر سێ دۆران به‌كۆتا هێنا.

 هه‌رچی یانه‌ی باشكۆنیا ئه‌وا له‌هه‌شت یاری دووچاری دۆران بوه‌و له‌حه‌وت یاریش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .

جێی ئاماژه‌یه‌ یاریزان  سێرگیبۆ رۆدریگویز توانی ئاستێكی به‌رز بۆ یانه‌ رووسیه‌كه‌ پێشكه‌ش بكات و بیستو پێنج خاڵ به‌ته‌نیا تۆماربكات.

 هه‌روه‌ها ویل كلیبرنیش بیست خاڵی تۆماركرد. تۆرنیك شینگلیاش له‌یانه‌ی باسكۆنیا بیست خاڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.