Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 03:11

سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی خیمکی رووسی به‌ده‌ست هێنا

به‌ئه‌نجامی 79خاڵ به‌رامبه‌ر 65 خاڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ براوه‌ی یاریه‌كه‌بوو
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی پازده‌هه‌می خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی خیمكی رووسی به‌ده‌ست هێنا.

 یانه‌ی خیمك له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی كرد، له‌ماوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ به‌رشلۆنه‌ به‌جیاوازی ده‌خاڵ له‌یاریه‌كه‌ پێشكه‌وت.

 له‌ماوه‌ی دووه‌م و سێیه‌می یاریه‌كه‌د یانه‌ی خیمكی زۆر هه‌وڵی ده‌دا جیاوازی خاڵه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌، له‌ماوه‌ی چواره‌م به‌رشلۆنه‌ به‌رده‌وامبوو له‌پێشكه‌وتنی له‌یاریه‌كه‌.

به‌مجۆره‌ به‌ئه‌نجامی 79خاڵ به‌رامبه‌ر 65 خاڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ براوه‌ی یاریه‌كه‌بوو.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.