سه‌رۆكی سوریا هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری و پیشه‌سازی و راگه‌یاندنی وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد.
ئاژانسی سانای سوریا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 1-1-2018 به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا عه‌لی عه‌بدوڵا ئه‌یوبی وه‌ك وه‌زیری به‌رگری و محه‌مه‌د مازن عه‌لی وه‌ك وه‌زیری پیشه‌سازی و عه‌بدوڵڵا ساره وه‌ك وه‌زیری راگه‌یاندن دیاریكرد.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه به‌شار ئه‌سه‌د گۆرانكاری له‌م سێ وه‌زاره‌ته كردووه ئامانج خزمه‌تكردنه به هاووڵاتیان.
له ساڵی 2011 وه شه‌ڕ له سوریا بوونی هه‌یه و له‌و كاته‌شه‌وه تائێستا سه‌رۆكی سوریا چه‌ند وه‌زیرێكی له‌كاره‌كانیان دوور خستوهتهوهو كه‌سانی دیكه‌ی له‌شوێنه‌كانیان داناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.