به‌سه‌رپه‌رشتی میدیاكاری دیاری شاری سنه ( سه‌ید له‌تیف حوسێنی ) له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌كه‌م ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ( ڕۆژ باش كوردستان) به هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی له بواره‌كانی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرایه‌وه .
ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه له ژماره‌ی یه‌كه‌می به مانشێتێك و وێنه‌یه‌كی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری مه‌هاباد "قازی محه‌مه‌د" بڵاوكراوه‌ته‌وه كه وه‌زیری كاری ئێران قسه‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی "قازی " كردووه .
وه‌زیری كار "ره‌بیعی" ده‌رباره‌ی " قازی" ده‌ڵێت : " قازی محه‌مه‌د " كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتیمانییه له دژی سته‌مكاری شای ئێران شۆرشی كردووه و ده‌بێت رێزی لێبگرین .
جێی باسه "رۆژ باش كوردستان" نرخه‌كه‌ی ته‌نها هه‌زار تومه‌نه و بریار وایه هه‌فتانه بخرێته به‌ر دیدی خوێنه‌ری كورد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.